تەندروستیكوردستانهەواڵ

وەزارەتى تەندروسی چەند بڕیارێکى لەبارەى پزیشکانى ئێشکگرى دەرکرد

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم، چەند بڕیارێکی لەبارەی ئێشکگریی بۆ پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو لە نەخۆشخانە حکومییەکان دەرکرد. 

بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم کە ئەمڕۆ دەرچووە و واژۆى وەزیرى تەندروستى لەسەرە، تێیدا هاتووە، لەبەر بەرژەوەندى گشتى نەخۆش و باشترین خزمەتگوزارى چارەسەرى و رەچاوکردنى مافى نەخۆش، سەرجەم نەخۆشخانەکان بەگشتى و نەخۆشخانەکانى فریاکەوتن ئاگادارکراونەتەوە کە پێویستە ئێشگرى بۆ پزیشکانى پسپۆڕ پزیشکانى نیشتەجێى خولا، پابەندى ئەم بڕیارانەبن.

بەپێى بڕیارەکە، پێویستە مانگانە خشتەی ئێشکگریی بە فەرمانی کارگێڕیی دەربکرێت و ھەڵبواسرێت و لەکاتی گۆڕینەوەش دەبێت پێشتر بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانە و سەرۆک بەش و سەرۆکی پزیشکان رەزامەند بن. 

ئەوەش هاتووە کە پێویستە پزیشکی پسپۆڕی ئێشکگریی یان نیشتەجێی دێرین لەکاتی ئێشکگریی بەردەوام لە نەخۆشخانە بن و نابێت پزیشکی پسپۆڕی ئێشکگریی یان نیشتەجێی دێرین لە کلینکی تایبەتی خۆی یان لە نەخۆشخانەی تایبەت بێت لە رۆژی ئێشکگریدا. 

هەروەها، بەکارھێنانی ھۆکارەکانی پەیوەندیکردن وەک (ڤایبەر و وەتسئەپ و تەلەفۆن) بۆ راوێژکردن بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە، چونکە دەبێت ئێشکگر ئامادەبێت و نەخۆش ببینێت. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close