ئابووریكوردستانهەواڵ

نرخى نەوت دابەزى

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە ئێستادا بە (104) دۆلار و (05) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزيكەى دوو دۆلار دابەزیوە

هاوکات، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بە (95) دۆلار و (23) سەنتە. بەهەمانش شێوە نزیکەى دو دۆلار بەهاکەى لەدەستداوە بەرامبەر بە نرخى دوێنێى.

بەهۆی هەڵئاسانی ئابوری و ترسانی کۆمپانیا نەوتییەکان لە مایەپوچبون، نرخی نەوت ناجێگیرە و بەرز و نزمی زۆر بەخۆیەوە دەبینیت.

لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکرانیا و روسیا، قەیرانی کەمی نەوتی خاو لە جیهاندا سەریهەڵدا و نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێك (130) دۆلاری تێپەڕاند.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close