كوردستانهەواڵ

تەیف سامی و سودانی هۆشداری دەدەنەهەرێم

بەپێی زانیاریەکان سودانی بە بریارەكەی تەیف سامی رازی بووە و دوو هەفتە بۆ هەرێم دیاریكراوە تا كێشەكانی ناو لیستی موچە كۆتایی پێبهێنرێت و بۆ ئەمەش بەرپرسانی هەرێم ئاگادار كراونەتەوە.

بەغداد ئاشكرایكردووە، 54 هەزار ناوی دوبارە و زیادە و وەهمی لەناو لیستی موچەخۆراندا هەیە و دەبێت لاببرێن و ئەوكات، تەیف سامی بەپێی یاسای بودجە و بریارەكەی دادگای فیدراڵی بەردەوام دەبێت لەناردنی پارە بۆ موچەخۆرانی هەرێم.

یەك گوژمەی پارەی دیكە كە 300 ملیار دینارە بۆ موچەی هێزە ئەمنییەكان دەنێردرێت و پرۆسە ناردنی پارە رادەگیرێت تا كێشەكان یەكلا دەكرێنەوە.

هاوكات ئەمرۆعەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی نەناردنی داهاتی نانەوتی لەلایەن هەرێمە بۆ بەغداد سەردانی هەرێم دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر لەژێر فشاردا 3 هەزار ناوی زیادە بە یەكێتی و پارتی لابرا كە بە نایاسایی بۆ لیستی موچەیان زیاد كردبوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close