
ئەمریكا ئامادەكارى دەكات بۆ كشانەوەی تەواوەتی لە عێراق
باسک نێت
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ سێشەممە ئاشکرای کردووە: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەنیازە لە بنکەی ئاسمانی “عەین ئەسەد” لە پارێزگای ئەنبار بکشێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە بە “سۆمەریە نیوز”ی وتووە: هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناو بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار، ئامادەکاری دەکەن بۆ کشانەوەی تەواوەتی.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەمە پرۆسەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا روودەدات، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر ئاشکرابکات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




