بەیاننامەی هەرسێ مەڵبەندی( هەڵەبجە و هەورامان و میحوەری شارەزوور )بەبۆنەی ساڵیادی ئیعلانكردنی بزووتنەوەی ئیسلامیەوە……
بسم الله الرحمن الرحیم
ۆالَّذینَ جَاهَدُوا فِینَا ڵنَهْدِێنَّهُمْ سُبُڵنَا ۚ
- جەماوەری بەشەرەفی كوردستان….
- ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی بەڕێزی بزووتنەوەی ئیسلامی……
السلام علیکم ورحمة الله وبركاته
لای هەموان ڕوون وئاشکرایە کە بزووتنەوەی ئیسلامیی بەهۆی زۆری زەبر وزەنگ وستەمی بەعسی لەناو چو هاتە مەیدانی خەبات وتێکۆشان وسەرەتای ڕاگەیاندنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1987 ئەو کاتەی ستەمی ڕژێمی لەناوچەکەدا گەشتە لوتکە وچەندین گەنج وپیاو زیندە بەچاڵ کران و چەندەها گەنجی یان دەستگیر کرد وخەڵکی گوندەکانیان بار کرد و عەسکەری فیراریان ڕەمی کرد لەکاردانەوەی ئەو زوڵم وزۆرە خەڵکی ناوچەکە کەوتنە خۆپیشاندان وناڕەزایی دەربڕین ئەوەبو 13/5/1987 دوای ئەوەی كە جەماوەری هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور و خورماڵ دژ بە ڕژێمی داپڵۆسێنەری بەعس ڕاپەڕین,و خۆپیشاندانەكە پەرەی سەند, ڕژێم بۆی دەركەوت كە جموجوڵی بەرهەڵستکاران پەرەدەستێنێ هێزێکی زۆری هێنایە ناوچەکەبۆ ترساندن وسەرکوت کردنی خۆپیشاندان وخەڵکی ناوچەکە و سەرئەنجامەكەیشی لە ڕووخاندنی گەڕەكی كانی عەشقانی شاری هەڵەبجە و بێ سەروشوێن كردنی ژمارەیەك لە خەڵكی خورماڵ و هەورامان و پاشان زیندە بەچاڵ كردنیاندا خۆی بینیەوە, و بەمەش ڕق و قینی جەماوەری ڕاپەڕیوی زیاتر بو
زانایانی بەڕێزی هەڵەبجە و بە تایبەتی بنەماڵەی شێخ عەبدولعەزیزی پریس، کەهەمیشە پشت وپەنای خەڵک وخاوەن هەڵوێست بون ڕۆڵی جوامێرانە و بەرچاویان بینی, لەپشتگیری کردنی خۆپیشاندان ودژایەتی زوڵم وستەم نێوانیاندا پێشەوای ڕابوونی ئیسلامیی مامۆستا مەلا عوسمان, وسەركردە شێخ عەلی عەبدولعەزیزی برای و مامۆستا احمد كاكە محمود و مامۆستایانی ئاینی تریش بوونە سومبولی كاروانی هیجرەتو جیهادی نوێ! وبەپێ ی ئایەتی پیرۆزی( أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا ۚ فَأُولَٰئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَسَاءَتْ مَصِيرًا )وبڕیاری کۆچ وهیجرەت یان داو خۆیان و خەڵكێكی زۆر لەشوێن کەوتوانیان ووڵاتیانیان بەجێهێشت و بەرە و كۆماری ئیسلامی ئێران كۆچیان كرد و بە گەیشتنیان بۆ ئێران ڕاستەوخۆ بیریان لە دامەزراندنی پارتێكی ئیسلامیی چەكدار كردەوە كە لەسەر پێی خۆی ڕاوەستێت و بەرەنگاری فیعلی ڕژێمی بەعسی كافر ببێتەوە,[أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا ۚ وَإِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ]هەرچەندە پێشتر پارت و ڕێكخراوی ئیسلامی تر سەریان هەڵدابوو, , كە دیارترینیان پەیوەندی ئیسلامیی كوردستان بوو!
کۆچ کردنی زانایانی پاک وبەناو بانگ وخاوەن پێگە گڕو تینێکی بەهێزی بەبزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کورد دا وشەرعیەتی ڕژێمی بەعسی عەفلەقیان لە جیهانی ئیسلامی دا لەق کرد و بەرەی موعارەزی عێراقی گۆڕانکاری بەسەردا هات ومامۆستایانی کۆچ کردو لەگەڵ مامۆستا وزانا وسەرکردەکانی پەیوەندی ئیسلامی ڕێک کەوتن وپێکەوە بزوتنەوەی ئیسلامی لە کوردوستان /عێراق یان ڕاگەیاند بە ڕابەرایەتی مامۆستا ملا عثمان عبدالعزیز
بزوتنەوەی ئیسلامی سەربەخۆیی خۆی پاراست ونەچوە ناوبەرەی مجلس لاعلی وبەرەی کوردوستانی ولەنامەیەکی فەرمی دا چەند خاڵی دا داوایان لە کۆماری ئیسلامی کرد کە ڕێز لە بڕیاری سەربەخۆ بونیان بگرێت وتەداخول لە کاریان نەکات
بزوتنەوەی ئیسلامی بەهۆی ناو ناوبانگی چاکەی ڕابەرەکانی زۆر زو ئیعتیباری نێو دەوڵەتی پەیدا کرد ولەناوخۆیش دا لە هەمو شاروشارۆچکە وکون وقوژبنێکی کوردوستان دا ئەندام ودۆست ولایه نگری بۆ دروست بو زۆربەی ئەندامەکانیشی گەنج وزانا وخوێنەوار ودیندار بون
وە لەلایەن جیهانی عەرەبی و ئیسلامیەوە ناسرا و وەك بزاڤێكی خەباتگێڕی ئیسلامی لە کۆڕ وکۆبونەوە نێو دەوڵەتیەکان دا حسابی بۆ ئەکرا , بگرە بزووتنەوە توانی لەماوەیەکی کەم دا لەسەر ئاستی جیهان دا بناسرێت و مەكتەبی پەیوەندیەكانی لە لەندەن و ئەمریكاشدا كردەوە, و وڵاتە بیانیەکان بەبەیاخەوە ئەیان ڕوانیە ڕۆڵی بزوتنەوەی ئیسلامی لە تێکۆشان دا
بزوتنەوەی ئیسلامی لە خەبات دژی ڕژێمی بەعسی عەفلەقی چەندین شەهیدی قارەمانی و لەڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری 1991ڕۆڵی قارەمانەی گێڕا ولەپێشەوەی هێزە کوردیەکان و لەیەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ساڵی 1992بەشداری کردوکاندیدی بۆ ڕابەری کورد هەبو
لیستێکی بەهێزی بەناوی لیستی ئیسلامی ڕاگەیاند و جەنابی مامۆستا مەلا عوسمان یش کاندید بۆ ڕابەری کورد
بەڵام وەک هەمیشە دەستی غەدر وخیانەت گەشتە بزوتنەوەی ئیسلامی و بە پیلان ونەخشەیەکی ئیقلیمی ونێو دەوڵەتی لاواز کرا وتەفرەقەی تێ خرا وگەمارۆی هەمەلایەنەی خرایە سەر بەڵام بزوتنەوەی ئیسلامی بە ئیمانێکی پۆڵاین وئیرادەیەکی بەهێزەوە خۆی ڕاگرتوە وهەتا ئێستا لەکاروخەباتی بەردەوامە و هەر بەردەوام دەبێت بە پشتیوانی خوا
لەم یادە پیرۆزەدا سڵاو ڕەحمەت ئەنێرین بۆ گیانی پاکی سەرمەشقی کاروانی جیهاد مامۆستا ملا عوسمان و مامۆستا ملاعلی ومامۆستا احمد کاکە محمود ومامۆستا شێخ لەتیفی برزنجی وسەرجەم دامەزرێنەران وسەرکردەکانی ئەم بزاڤە پیرۆزە
وسەلام وڕەحمەت بۆ گیانی پاکی یەک بەیەکی شەهیدە سەربەرزەکانمان
سەلام وڕەحمەتی خوا بۆپێشمەرگە دێرین وگیان لەسەردەستەکان و ئەوخوشک وبرا و ئەندام ودۆست ولایەنگرە خۆشەویستانەی کە ئەم هەمو تەنگانە چۆکی پێ دانەدان وەک شاخە سەرکەشەکانی کوردوستان بە وورەیەکی پۆڵاینەوە خۆیان ڕاگرتوە
ودەستباری بزوتنەوەکەیانن کە بەقۆناغێكی سەختی ئابوری دا تێ ئەپەرێت
بەپشتیوانی خوای گەورە و هیمەت و دڵسۆزی كادیر وئەندامانمان ، ئێمە وەك مەڵبەندەكانی هەڵەبجە و هەورامان و میحوەری شارەزووری بزووتنەوەی ئیسلامی بەڵێن دووپات ئەكەینەوە كە بەردەوام دەبین لەسەر ئەو رێبازە پیرۆزە و درێژە بەكاروانی پر شكۆی رابەرانمان دەدەین وبەگیان پارێزگاری لەمێژوی زێڕین وپڕ لەسەروەری وخوێنی ئاڵی شەهیدانمان ئەکەین ….
وقل اعملوا فسیری اللە عملکم ورسولە والمومنون
والسلام علیکم ورحمە اللە وبرکاتە
مەڵبەندی یەکی هەڵەبجە
مەڵبەندی 8ی هەورامان
میحوەری شارەزوور
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە