
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ یەكشەممە رێكارەكانی ووردبینی لەلیستی مووچەی فەرمانبەران و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ڕابردوو دەستیپێكردووە.
وتیشی، ناردنی مووچەی مانگی 8ــی مووچەخۆرانی هەرێم هیچ گرفتێكی لەبەردەمدا نییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تائێستا دابەشكردنی مووچەی بەشێک لە وەزارەت و دەستەكانی عیراق كۆتایی نەهاتووە، بۆیە پێدەچێت ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكەوێتە هەفتەی داهاتوو.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




