كوردستانهەواڵ

 ئەمریکا سیستمە بەرگرییەکانی لە هەرێمی کوردستان دەکشێنێتەوە

ئەمریکا سیستمە بەرگرییەکانی لە هەرێمی کوردستان دەکشێنێتەوە

باسک نێت

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەمنیی عەلی زەیدی :

“رۆژی 30ـی ئەیلوول، هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بەتەواوی دەکشێنەوە، ئەمەش جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەیە لەنێوان حکومەتی پێشوو و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کراوە.”

 کشانەوەکە سەرجەم سیستمە بەرگرییەکانیش لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؛

کشاندنەوەی هێز و سیستمە بەرگرییەکان قۆناغ بە قۆناغ دەستی پێکردووە.

30ـی ئەیلوولی ئەم ساڵ، وەک وادەی جێگیر و کۆتایی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و تەواوکردنی کشانەوەی هێزەکانیان دانراوە، کە لە ساڵی 2014ـەوە لەسەر داوای عێراق هاتوونەتە وڵاتەکە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close