ئابووریجیهانهەواڵ

تاران : سێ کەشتیی نەوتهەڵگر و سێ کەشتیی پەیوەندیدار بە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە کردە ئامانج

سێ‌ کەشتیی نەوتهەڵگر کرایە ئامانج کە رێڕەوێکی رێپنەدراویان لە گەرووی هورمز گرتبووە بەر لەگەڵ 3 کەشتی جەنگی ئەمریکی

باسک نێت
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا “سێنتکۆم”، ئەمڕۆ نقومبوونی کەشتیی نەوتهەڵگری “M/T Kilo”ی لە کەنداور عومان راگەیاند، دوای كردنە ئامانجی لە چوارچێوەی هێرشێکی ئەمریکیدا کە سێ کەشتیی نەوتهەڵگری پەیوەندیدار بە سوپای پاسدارانی ئێرانی کردبووە ئامانج، لە بەرامبەردا تاران وەڵامدانەوەی خۆی بە ئامانجگرتنی سێ کەشتیی نەوتهەڵگر و سێ کەشتیی پەیوەندیدار بە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە راگەیاند.

سێنتکۆم لە سەكۆی “ئێكس” رایگەیاندووە: لە سایەی وردی و پیشەییبوونی هێزەکانی ئەمریکا، کەشتیی نەوتهەڵگری M/T Kilo ئەمڕۆ لە بنی كەنداوی عوماندا جێگیر بوو و لە قووڵایی دەریاکەدا چووە پاڵ هێزی دەریایی ئێران.

لە لایەکی ترەوە، هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، رایگەیاند، وەک وەڵامێک بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران، 3 کەشتیی نەوتهەڵگری کردووەتە ئامانج کە رێڕەوێکی رێپنەدراویان لە گەرووی هورمز گرتبووە بەر، لەگەڵ 3 کەشتیی ئەمریکی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close