
مەسعود پزشكیان:
كێشەكانمان چەند هێندە زیادی كردووە؛ ناتوانین نەوت بفرۆشین و داهاتمان کەمی کردووە
باسک نێت
مەسعود پزشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت، شتێکی ئاساییە بژێوی قورس بووەو نرخەکان بەرزبوونەتەوە لە وڵات.
پێشتر بەرهەمە هاوردەکراوەکان لە ڕێگەی دەریاوە دەگوازرانەوە؛ ئێستا پێش ئەوەی بهێنرێنە ناو وڵاتەوە بە چەندین رێگادا تێدەپەڕن، ئەمەش تێچووی کۆتایییان زیاد دەکات.
داهاتمان کەمی کردووە؛پێشتر نەوتمان دەفرۆشت، بەڵام ئێستا ناتوانین.
هەندێک کارگە کرانە ئامانج و وێران کران، ناتوانین باج بەدەستبهێنین؛ نەک هەر ئەوە، بەڵکو ناچارین پارەی پێویست بدەین بۆ ئەوەی بەردەوام بین لە کارکردن.
کێشەکانمان چەند هێندە زیادی کردووە، داهاتیشمان کەم بووەتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




