كوردستانهەواڵ

بەڕێوەبەری گشتیی نوێی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەستبەکار بوو

لیوای مافپەروەر، لیوا تارق ئەحمەد ئەمڕۆ وەکو بەڕێوەبەری گشتیی نوێی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو.

بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ لە بارەگای گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 3-9-2020) رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان لەنێوان لیوا بەختیار قادر بابان و لیوا تارق بەڕێوەچوو.

لە گوتەیەکدا سەبارەت بە دەستبەکاربوونی، لیوای مافپەروەر، لیوا تارق گوتی “ئەو ئاسایشەی ئێستا هەرێمی کوردستان تێیدایەتی، بەدڵنیاییەوە لەئەنجامی هەماهەنگیی سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان، پێشمەرگە و خەڵکی شەرەفمەندی کوردستان بەدەستهاتووە، هیوادارم ئەو ئاسایشە بپارێرێت”.

هەروەها گوتی “داوادەکەین پشتیوانیی دەزگا ئەمنییەکان بکەن، وەک چۆن لە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمدا هاتووە، کە گرنگییەکی زۆر بە دەزگا ئەمنییەکان دەدرێت… پەیمان دەدەم شەو و رۆژ بە دڵسۆزی کار بکەم، بە هاوکاری لەگەڵ سەرجەم ئەفسەرانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە و بەڕێوەبەرایەتی و دەزگاکانی دیکەی ئەمنی”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close