عێراقهەواڵ

زانیاری نوێ لەبارەی هەمواری بودجەی عێراق ئاشکراکرا

🔹موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، “هێشتا خشتەی بودجەی ساڵی 2024 لە حکومەتەوە نەگەیشتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران، لە کاتێکدا ئێمە لە مانگی ئازارداین و بڕیاربوو حکومەت پێش کۆتایی ساڵی رابردوو بیاننێرێت و پێشکەشی بکات بۆ پەسەندکردنی”.

🔸دەشڵێت، “وەزارەتی پلاندانان بودجەی وەبەرهێنانی تەواوکردووە و ئێستا خشتەکان لە بەردەم دەستەی راویژکارانی سەر بە دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دایە و، خراوەتە بەردەم سەرۆکی حکومەت، پێشبینیش دەکەین پێش جەژنی رەمەزان بگاتە پەرلەمان”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close