ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نەوت لەمڕۆی بازاڕەكانی جیهاندا

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 45 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 42 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ شەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 45 دۆلار و 11 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە43 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەو پێیەش نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە دیارەكەیەوە بەهاكەی بە جێگری ماوەتەوە.  
نەوت ماوەی زیاتر لە سێ مانگی رابردوو بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، هۆكارەكەشی بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان دەگەڕێتەوە لە جیهان دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا، بەشێكی دیكەشی بۆ رێككەوتنی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس دەگەڕێتەوە كە ئاستی هەناردەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی سنورداركرد.
وڵاتانی ئۆپێك و هاوپەیمانەكانی بە سەركردایەتی سعودیە و رووسیا لە مانگی نیسان رێككەوتن بۆ هاوسەنگكردنەوەی بازاڕی نەوت ئاستی بەرهەمهێنان بە تێكڕا رۆژانە بەبڕی 9.7 ملیۆن بەرمیل نەوت كەمبكەنەوە. بڕیارەكە لە سەرەتای مانگی نیسان چووە بواری جێبەجێكردنەوە و تا كۆتایی مانگی تەممووز كاری پێكرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close