كوردستانهەواڵ

پۆلیسی گەرمیان دەستگیركردنی دوو كەسی راگەیاند

پۆلیسی گەرمیان دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی دزیكردن لە چەند دوكانێك راگەیاند و دەڵێت دانیا نبە تاوانەكەیاندا ناوە.

عەلی جەمال قەدوری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، ئاشكرایكرد، چەند دوكاندارێك لەنێو بازاڕی ناحیەی ڕزگاری بەهۆی چەند حاڵەتێكی دزیكردنەوە سكاڵایان لەلای پۆلیس تۆماركرد بەهۆیەوە پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە كردبوو. 
ئەوەشی ئاشكراكرد “دوای لێكۆڵینەوەی ورد و سود بینین لەكامێرای چاودێری بنكەی پۆلیسی ناحیەی ڕزگاری توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربكەن كە لەدوو حاڵەتی دزیكردندا سێ ملیۆن 500 هەزار دیناری عێراقی و چەند موبایلێكیان دزیبووە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی راگەیاند، دوای لێكۆڵینەوە تۆمەتباران دانیان نابەتاوانەكەدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندكراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close