عێراقهەواڵ

بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان، عێراق تاوتوێی زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان دەکات

بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان، عێراق تاوتوێی زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان دەکات

باسک نێت

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە (10-1-2026) کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمە نوێیەکان لەپێناو زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان و ڕێکخستنەوەی سەرچاوە داراییەکانی وڵات ئەنجام دەدات.

بەپێی پلانی بودجەی سێ ساڵە، دەبوو داهاتی نانەوتیی عێراق بگاتە 20%، بەڵام ئامارەکان دەریدەخەن تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 تەنیا 10%ـی ئەو ئامانجە پێکراوە. ئەم شکستە لە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات، حکومەت ڕووبەڕووی تەنگژەی دارایی دەکاتەوە ئەگەر نرخی نەوت لە خوار 70 دۆلار بمێنێتەوە.

هاوکات، چاوەڕوان دەکرێت لەم دانیشتنەدا، پەرلەمان داوا لە وەزارەتی دارایی بکات ڕاپۆرتێکی ورد لەسەر ئاستی داهاتە نانەوتییەکانی ساڵی ڕابردوو پێشکەش بکات

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close