كەش و هەوا

شەپۆلێکی سێ ڕۆژەی بەفر و باران بەڕێوەیە

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی:
وەستانی بەفر و باران کاتییە و لە دووشەممەوە قۆناغی دووەمی شەپۆلی باران و بەفر دەستپێدەکاتەوە.
لە نێوان 12/1 بۆ 15/1/2026 شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارینی چڕ سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەگەری هەیە سەرلەنوێ بەفر لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، بەشێک لە ناوچەکانی باکووری گەرمیان و باکووری خۆرهەڵاتی کەرکوک ببارێت.
پلەکانی گەرما بەشێوەی دابەزینی بەرچاو بە خۆیەوە دەبینێت و خێرایی باش لە هەندێک ناوچە دەگاتە 60-70 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close