كەش و هەوا

باران بارین دەست پێ‌ دەكاتەوە

دەستەی كەشناسی عێراق رای دەگەیەنێت، باران بارین دەست پێ‌ دەكاتەوە و ئەگەری هەیە لە رۆژی سێشەم هەورە تریشقە و بارانێكی زۆر بێت.

باسک نێت

ئەمڕۆ هەینی 15ـی ئادار، دەستەی كەشناسی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، رۆژی دووشەم لە تەواوی عێراق پلەكانی گەرما دادەبەزن و بارانبارین دەست پێ دەكاتەوە.

ئەو دەستەیە باسی لەوەش كردووە، باران بارینەكە زیاد دەكات و رۆژی سێشەمی داهاتوو كەشەكە باراناوی دەبێت و زریان و هەورە تریشقەش روودەدەن.

شارەزایانی كەشناسی لە هەرێمی كوردستان پێشبینیان كردووە لە رۆژانی داهاتوو شەپۆلێكی بارانی بەهێز هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ بەردەوامی هەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close