كەش و هەواكوردستانهەواڵ
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، خێرایی با لەنێوان 5 – 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بەرزترین پلەی گەرمی لە هەولێر 29 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارینی نمە باران هەیە، لە کاتەکانی شەودا ئەگەر زیاتر.
بەگوێرەوی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بە 2 تا 3 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە