كەش و هەوا

شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

باسک نێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم

لەپاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بارینی بەفر و باران ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات و سەرەتا كاریگەرییەكەی لە سنووری ئیدارەی زاخۆ و پاشان سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.

لە ئێوارەدا کاریگەری شەپۆلەکە دەگاتە سەر سەرجەمی ناوچە جیاجیاکان و باران بارین لە سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بە ڕێژەی جیا جیا دەبارێت.

بڕی بارانی پێشبینیکراو لە ماوەی هاتنی ئەم شەپۆلە بە گشتی لەنێوان ١٠-٢٠ ملیمەتر دەبێت و هەروەها بەفر بارینی پێشبینیکراویش بە گشتی لە نێوان ١٠-٢٥ سانتیمەتر دەبێت.

کاریگەری ئەم شەپۆلە تا کاتەکانی شەوی ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت و لەگەڵ هاتنی کاریگەری ئەم شەپۆلە پلەکانی گەرما چوار تا شەش پلە نزم دەبنەوە و خێرای با هەندێ کات بۆ سەرووی ٢٠ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا زیاد دەكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close