كەش و هەوا

زۆرترین رێژەى باران لە سنوری قەزای مێرگەسوور

باسک نێت

بە گوێرەى ئامارەکانى کەشناسى، لەسەنتەری پارێزگای ھەولێر 22.1 ملم و کۆی گشتی 181.5 ملم ، لەسنوری پارێزگای دھۆکیش لە ناحیەی شێلادزێ زۆرترین باران باری لەماوەی ئەم شەپۆلەدا 211 ملم ، لە سەنتەری پارێزگای دھۆک 61.6 ملم و کۆی گشتی 212.2 ملم.

هەروەها لەسەنتەری پارێزگای ھەڵەبجە 59 ملم و کۆی گشتی 199.8 ملم ، لەسەنتەری پارێزگای سلێمانی 27.3 ملم و کۆی گشتی 134.3 ملم ، لەسەنتەری پارێزگای کەرکوک 11 ملم و کۆی گشتی 86.6 ملم.

ئەمە لەکاتێکدایە، بە گوێرەى پێشبینییەکان، لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست بارانبارین لەناوچە جیاجیاکاندا بۆ ئەمڕۆ و کاتەکانی شەو بەردەوامی ئەبێت و بەیانی سبەی دووشەمە 25/12/2023 لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و کەرکوک و گەرمیان کۆتایی پێدێت و لەناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم تا کاتەکانی ئێوارە بەشێوەیەکی لاواز نمە باران بەردەوامی ئەبێت ، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 2 تا 3 پلە بەرزدەبێتەوە ، خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت 5-10کم/س .

هەر بە گوێرەى پێشبینییەکان، لە دوو سبەی رۆژی سێشەمەوە 26/12/2023 ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە تا ماوەی 10 رۆژ یان زیاتر دەکەوێتە ژێر کاریگەری زنجیرەیەک بەرزەپاڵەپەستۆ کە لەسەرناوچەکانی باشوری ئەوروپا و باکوری رۆژھەڵاتی ئەفریقا بەئاراستەی ناوچەکانمان دێت و بەدرێژای ئەو ماوەیە کەش و ھەوا سەقامگیر ئەبێت و ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ ئەبێت و پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close