كەش و هەوا
بارانبارین و هەورە بروسکە دەستپێدەکات

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت , لە ئەنجامی کاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان ئەگەری باران بارین و هەورە تریشقە هەیە لەگەڵ زیاد بوونی خێرای با بۆ سەرووی (35) کم لە کاتژمێرێکدا سەبارەت بە باران بارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و قەزاو ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان باران بارین هەیە لە کاتی جیا جیا, وە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری پروشکە باران هەیە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارینی مامناوەندو لێزمە باران دەبێت .
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی پچر پچر لەسەر ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و بەشێک لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان ,وەلە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارینی مامناوەند دەبێت .