كەش و هەوا

کەشناسی هەرێم:بارانبارین بەردەوام دەبێت و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە 15- 2- 202 باران بارین بەردەوامی دەبێت و ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکان .

زۆرترین ڕێژەی بارانی پێشبینیکراو لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە باشووری پارێزگای سلێمانی دەبێت هەندێ کات لەکاتی باران هەورە تریقەشی لەگەڵ دەبێت . کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان لە شەودا لاواز دەبێت .

سبەی هەینی 16- 2- 2024 لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو , لە دوای نێوەڕۆ باران بارین لە ناوچە جیاجیاکان بە شێوەی نمە باران و هەندێ کات بارانی مامناوەند دەبێت , بەتایبەت لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی .
پلەکانی گەرما / بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close