كەش و هەوا
کەشناسی: سبەی بەفر و باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەگوێرەی ناوچە جیاکان، سبەی تەم دەبێت و لە هەندێک شوێن نمەباران و بەفر دەبارێت. کەشناسێک دەڵێت، یەکشەممە و دووشەممە “بەفر و بارانی باش دەبارێت” و ئەم شەپۆلە 7ـی مانگ کۆتایی دێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی”ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. ئەگەری بارینی نمەباران و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە؛ لە کاتەکانی شەو و بەیانی زوویشدا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە”.
هاوکات شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، “لە درەنگێکی ئەمشەوەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی راپەڕین و قەزای کۆیە تەم دەبێت و تاوەکو نزیک بەیانی بەردەوام دەبێت”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە