كەش و هەوا

کەشناسی: بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کەشناسی پێشبینی دەکات کە لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت و نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران تۆمار کراوە کە گەیشتووەتە 7ی ژێر سفر.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، کەمێک نمە باران لە باکووری پارێزگای دهۆک دەبارێت و لە شاخە بەرزەکان بە تایبەتی لەناوچە سنووریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەفر دەبارێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما لە ناوچەکانی بادینان 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە سێشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری نمەباران هەیە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بە پێی داتاکانی بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە، ئەمڕۆ دووشەممە نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە کە 7 پلە لە ژێر سفرەوەیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close