كەش و هەوا
شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ڕاپۆرتی پێشبینییەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینییەوە وڵات دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی بەهێز.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە بەیانی ڕۆژی هەینی 9-1-2026، شەپۆلەکە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە و بارانبارین دەست پێ دەکات. پێشبینی دەکرێت زۆرترین بڕی بارانیش لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ببارێت، هاوکات بەفریش لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت.
هاوكات دەستەی کەشناسی ڕوونی کردووەتەوە، بارانەکە هەندێک جار بەخوڕ دەبێت و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت، سەبارەت بە پلەکانی گەرماش، لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەوە شەپۆلێکی سەرما ڕوو لە وڵات دەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.
هەروەها دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارە ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی ڕۆژی شەممە 10ـی کانوونی دووەم بەردەوام بێت و دواتر کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە.



