كەش و هەوا
شەپۆلە بارانبارینەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان
شەپۆلە بارانبارینەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان
♦️کەشناسى هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایى با لە نێوان پێنج بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
سبەى لەکاتەکانى شەودا نمە باران دەست پێ دەکات لە ناوچەکانى رۆژئاواى هەرێم لە درەنگانى شەودا هەموو ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.
بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢٥ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٢ پلە دەبێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




