كەش و هەوا
لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای کەشناسی رای دەگەیەنێت، ئەوشەپۆلە بەفروبارانبارینی چڕ بەهۆی کاریگەری هاتنی بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری بۆناوچەکانی وڵاتانی شام و تور کیاو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان پێشبینی دەکرێت لەدرەنگانی ئەمشەو کاریگەری دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان سەرەتای بەفروبارانبارینەکەش لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و پارێزگای دهۆک و موسڵەوە دەستپێدەکات لەکاتژمێر(١٢)ی شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی کاریگەری شەپۆلەکەفراوانتردەبێت تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
دەشڵێت، لە کاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی بۆ کاتەکانی پێش نیوەڕۆ بەفر بارین زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە پێشبینی دەکرێت لەسەنتەری شارە گەورەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجەو سۆران و ڕاپەڕین وکۆیە ناوچە دەشتاییەکانی هەولێر و بەشێک لەناوچەکانی باکووری گەرمیان و هەندێ لەناوچەکانی باشووری کەرکوک بەفربارین بیانگرێتەوە و کاریگەری ئەم شەپۆلە هەتا بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەیە دواتر بەرەو لاوازبوون دەچێت کۆتایی دێت .



