كەش و هەواكوردستان

بارانبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ تاوەباران و هەورەتریشقە دەبێت. دەشڵێت، لە شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکات و پاشان بەشێوەیەکی گشتی نمەبارانی پچڕپچڕ لە کات و شوێنی جیاواز دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر و دهۆک تاوەباران و هەورەتریشقە دەبێت و لە کاتەکانی شەودا بارانبارین نامێنێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ سێ بۆ چوار پلە نزمدەبێتەوە.
بە گوێرەی پێشبینیی کەشناسی، سبەی دووشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان نمە باران و تاوەباران دەبێت و لە کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێت.
کەشناسی پێشبینیشی کردووە، سبەی پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 30
سلێمانی: 29
دهۆک: 29
زاخۆ: 30
هەڵەبجە : 30
کەرکوک: 32
سۆران: 26
حاجی ئۆمەران: 17
گەرمیان: 34

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close