
نرخی زێڕ دابەزی و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 3349 دۆلار، مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 26-5-2025، نرخی زێڕ دابەزی و نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و 349 دۆلار، مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێڕ لە ماوەی ڕابردوودا بەزترین ئاستی مێژوویی تۆمارکردبوو.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 577 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 643 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 705 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 768 هەزار دینارە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




