
خه‌لیل غازى دۆسكى پەرلەمانتار ڕایگەیاند، دوێنێ سه‌ردانى مه‌سعود حه‌یده‌ر بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقى كردوه‌و چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت به‌داراییان تاووتوێكردوه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقیش ئاماده‌بوه‌و وتویه‌تى:”مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هه‌فته‌ى داهاتوو ڕه‌وانه ده‌كرێت”.
ئەوەشی وتووە، “به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریاریى‌و بریكارى وه‌زاره‌تیش جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه، هه‌فته‌ى داهاتوو موچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێم به‌سه‌ربازیى‌و هێزه ئه‌منیه‌كانیشه‌وه به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك ڕه‌وانه ده‌كرێت”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە