نەبیل مەرسومی:
بانكی فیدراڵی ئەمریكا سەری سوڕماوە لە قەبارەی هاوردەكردنی ئەندۆمی بۆ عێراق
“حەزی عێراقییەكانە بۆ ئەندۆمی یان ئامرازێكە بۆ بەقاچاغبردنی دۆلار؟”
باسک نێت
نەبیل مەرسومی، مامۆستای زانكۆو پسپۆڕی ئابوری دەڵێت: بەگوێرەی داتاكانی دەستەی گشتی گومرگ، عێراق لە ساڵی (2023)دا لەسەرجەم دەروازە سنورییەكانەوە جگە لە هەرێمی كوردستان، نزیكەی (64) هەزارو و (185) تەمەن ئەندۆمی بە بەهای (17)میلۆن و (700) هەزار دۆلار یان (23)میارو (600) ملیۆن دینار هاوردەكراوە، كە ئەوەش رێژەی (18%) بەزرترە لە ساڵی (2022).
ئەگەر هەیە ئەو ژمارەیە بۆ زیاتر لە (50) ملیۆن دۆلاری ساڵانە بەرزببێتەوە، چونكە دوور لەسەرسێی هاروردەكردنی عێراق لە دەستەی گشتی گومرگەكان تۆمارناكرێن، بەڵكو لەڕێی دەروازەكانی كوردستان و دەروازە نایاساییەكانەوە تێدەپەڕێنن.
ئەو پسپۆڕە ئابورییە پێشیوایە، پسپوڵەی هاوردەكردنی ئەندۆمی زۆر گەورەترە لەو ژمارەیە، كە ئەوەش سەرسوڕمانی لای بانكی فیدراڵی ئەمریكا دروستكردووەو، پرسیاری ئەوەی كردووە ئاخۆ ئەو هاوردەكردنە راستەقینەیەو دەربڕی حەزی عێراقییەكانە بۆ ئەندۆمی، یان ئامرازێكە بۆ بە قاچاغبردنی دۆلار بۆ دەرەوە؟.