
کرێکارێک لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
باسک نێت – سلێمانی
کرێکارێک لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبونی سلێمانی کەوتوەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
کرێکارەکە تەمەنی 16 ساڵە، خەڵکی سوریایە و ماوەی چەند ساڵێک لە هەرێمی کوردستان کرێکاری دەکات.
لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




