كوردستانهەواڵ

ئەوەی زیاتر لە جارێك دەنگ بدات، لانی كەم 6 مانگ بەند دەكرێت

ئەوەی زیاتر لە جارێك دەنگ بدات، لانی كەم 6 مانگ بەند دەكرێت
باسک نێت
هەر كەسێك یەكێك لەم كارانەی خوارەوە بكات، بۆ ماوەیەك كە لە (6) مانگ كەمتر نەبێت بەند دەكرێت و، بە بڕە پارەیەك كە لە (100 هەزار) دینار كەمترو لە (500 هەزار) دینار زیاتر نەبێت، غەرامە دەكرێت.
كارەكان ئەمانەن:
بەمەبەست ناوێك یان چەند ناوێك یاخود سیفەتی ساختە بخاتە ناو تۆماری دەنگدەران، یان بەمەبەست ناو نەخاتە لیستی دەنگدەران بەپێچەوانەی حوكمەكانی ئەم یاسایەوە.
بەبێ بوونی مەرجە یاساییە داواكراوەكان، دەست ببات بۆ ئەوەی ناوەی خۆی یان كەسێكی تر بخاتە تۆماری دەنگدەرانەوەو دەركەوێت كە بەو كارەی زانیوە، هەروەها هەر كەسێك دەستببات بۆ رێگریكردن لە تۆماركردنی ناوی كەسێكی تر لە تۆماری دەنگدەران یاخود سڕینەوەی ناوەكەی.

لە هەڵبژاردندا دەنگ بدات لە كاتێكدا بزانێ ناوەكەی بەپێچەوانەی یاساوە خراوەتە تۆماری دەنگدەرانەوە، یاخود مەرجی یاسایی پێویستی بۆ بەكارهێنانی مافی خۆی لە هەڵبژاردن لەدەستدابێت.
بەمەبەست بەناوی كەسێكی ترەوە دەنگ بدات.
بەبێ رەزامەندی دەنگدەر، نهێنی دەنگدانی دەنگدەر ئاشكرا بكات.
زیاتر لە جارێك مافی خۆی لە هەڵبژاردندا بەكاربهێنێت.

ئیرادەی دەنگدەری نەخوێندەواری گۆڕیبێت و ناوێكی نوسیبێت یاخود ئاماژەی بۆ سیمبولێك كردبێت جگە لەو سیمبولەی كە دەنگدەرەكە ویستویەتی، یاخود دروستكردنی كۆسپ بۆ رێگریكردن لە هەر دەنگدەرێك كە بیەوێت مافی هەڵبژاردنی خۆی پەیڕەو بكات.
لە زیاتر لە بازنەو لیستێكی هەڵبژاردن خۆی كاندید كردبێت.
لەكاتی ژماردنی دەنگەكاندا ساختەكاری كردبێت.

رێنماییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان سەبارەت بە تاوانەكانی هەڵبژاردن لە هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبەری داهاتووی پەرلەمانی كوردستان

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close