
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی عێراق راگەیەندراوێکی توندی لەسەر بۆردوومانکردنی بارەگایەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەغدا بڵاوکردەوە و هێزەکانی هاوپەیمانانی بە بەرپرسیار زانی.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو هێرشە پێشێلکردنی راستەوخۆی سەرەوەری عێراقە و هێزێکی ئەمنیی عێراقیی کردووەتە ئامانج.
لە راگەیەندراوەکەدا هێرشەکە بە تیرۆرستی لە قەڵەمدراوە و دەڵێت ئەو هێزەی کراوەتە ئامانج لەلایەن فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە دەسەڵاتیان پێ دراوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێرشێکی ئاسمانی کرایە سەر بارەی لیوای ١٢ی هێزەکانی حەشدی شەعبی کە گرووپی نوجەبا تێیدا جێگیرن و فەرماندەیەکی گرووپەکە و دوو چەکداری دیکە کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە