لە مانگى رابردودا مۆلیدەکانى سلێمانى لە نێوان (215 بۆ 250) کاتژمێر کارین کردووە، نرخى یەک ئەمپێر کارەباش لەسەروى (10) هەزار دینارەوە دیاری‌کرا.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی رابردوى له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نرخی كاتژمێره‌كانی كاركردنی موه‌لیده‌كانى دیاریكرد.
به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی رابردودا له‌نێوان (215) بۆ (250) کاتژمێر بوه و هه‌ر کاتژمێرێک به (46) چل و شه‌ش دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان ده هه‌زار بۆ یانزه هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت.
به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
لاى خۆیەوە، سیروان محەمەد، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان له مانگی (12)دا به‌جۆرێكه كه له‌نێوان کاتژمێر (7) به‌يانى تا یه‌كی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.