جیهانهەواڵ

سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی ئه‌نته‌رنێتی جیهان ده‌كات

سوپای پاسداران: لە ئەگەری جەنگدا کێبڵەکانی ئینتەرنێت لە تەنگەی هورمز دەستنیشان دەکرێن و دەکرێنە ئامانج

باسک نێت
وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی ئامانجگرتنی ژێرخانی ئینتەرنێت و تۆڕەکانی پەیوەندیی لە ناوچەکەدا کرد و ڕایگەیاند لە ئەگەری هەڵگیرسانی هەر جەنگێکی نوێدا، ئەو کێبڵە سەرەکییانەی ئینتەرنێت کە لە ژێر ئاوەکانی تەنگەی هورمزەوە تێپەڕ دەبن دەبنە ئامانجی سەربازییان.

حوسێن موحیبی، گوتەبێژی سوپای پاسداران ڕوونی کردەوە کە حەوت کێبڵی گەورەی نێودەوڵەتی بە ژێر ئاوەکانی تەنگەی هورمزدا تێپەڕ دەبن کە بەشێکی بەرچاو لە داتاکانی ئینتەرنێت و ئاڵوگۆڕە بازرگانییە جیهانییەکان دەگوازنەوە. ئاماژەی بەوەش دا کە لە جەنگی ٤٠ ڕۆژەی پێشوودا دامەزراوەکانی پەیوەندیدار بە ئینتەرنێت و سەنتەرەکانی داتای وێب کرابوونە ئامانج، بە جۆرێک کۆمپانیای جیهانیی ئەمازۆن بەهۆی هێرشی درۆنییەوە زیانی پێگەیشتبوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close