جیهانعێراقكوردستانهەواڵ

سەرۆک کۆماری تورکیا گەیشتە هەولێر

باسک نێت – هەولێر

کەمێك لەمەوبەر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردغان سەرۆک کۆماری تورکیا گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن نێجیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لێ دەکرێت.

هاوکات قوباد تاڵەبانی و بەشێکی زۆر لە وەزیرەکان لە فڕۆکەخانە ئامادەن بۆ پێشوازی کردن لە ئەردۆگان.

ئەوەش لەکاتێکدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوای ١٣ ساڵ سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبوونەوەو چەند رێکەوتنێکی سیاسی و ئابوری و ئەمنییان واژۆ کرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close