سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەمووارکردنەوەی یاسای بودجە تاکە رێکارێکە لەبەردەست حکومەتی عێراقدا و هەر ئەوەندەی ڕێککەوتن بکرێت لەسەر ڕەشنووسی یەکەم وەکو حکومەت بڕیاری لەسەردەدەن.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەوان وەک حکومەت تاکە ڕێکارێک لەبەردەستیانە هەموارکردنەوەی یاسای بودجەیە. دەشڵێت: “
هەر ئەوەندەی ڕێککەوتن بکرێت لەسەر ڕەشنووسی یەکەمی، وەکو حکومەت بڕیاری لەسەردەدەین و دەیدەینە ئەنجومەنی نوێنەران، هەر پەسەندکردنی ئەو هەموارە، مەینەتیی فەرمانبەرانی هەرێم کۆتاییپێدێنێت”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە