
پارەی بژمێرەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دابەش دەکرێت
باسک نێت
دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر:
“پارەی تەواوی ئەو بژمێرانەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانیان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە برد، خەرج کراوە.”
“ئەمڕۆ و سبەینێ پارەی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەرەکان، دابەش دەکرێت و هەر لەدوای ئەوانیش، پارەی تەواوی بژمێرەکان دابەش دەکرێت.”
“گرێبەستی چوار مانگی لەگەڵ بەشێک لە بەڕێوەبەرەکان و یاریدەدەری بەڕێوەبەرەکان کراوە، بەڵام لەگەڵ بژمێرەکان بەگشتی گرێبەستی دوو مانگی کراوە، مانگەکانی 11 و 12، بۆ هەر مانگێک 250 هەزار دیناریان پێ دەدرێت.”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە