جیهانهەواڵ

ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئیسرائیل بەرزتربووەوە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازانەی ئیسرائیل کە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززەوە تا ئێستا کوژراون، بەرزبووەوە بۆ 425 سەرباز.


سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەو کاتەی ھێرشەکانیان لە 7ـی تشرینی یەکەمەوە بۆسەر کەرتی غەززە دەستیپێکردووە تائێستا، 425 سەربازی سوپاکەیان کوژراون.
ڕاشیگەیاندووە کە لەو ژمارەیە، 97 سەربازیان لەمیانی ھێرشی زەمینی بۆسەر کەرتی غەززە کوژران.


جێی باسە، ھێرشی زەمینیی سوپای ئیسرائیل لە 27ـی تشرینی یەکەمدا بۆسەر کەرتی غەززە دەستیپێکردووە کە تائێستا بەردەوامە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا سوپای ئیسرائیل باسی لەوەش کردووە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززەوە تائێستا، ھەزار و 593 سەربازی سوپاکەیان برینداربوون کە لەو ژمارەیە برینی 255ـیان سەختە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close