
زەیدی سەردانی سعودیە دەكات
باسک نێت
سەرچاوە رۆژنامەوانیەكانی عێراق دەڵێن، بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی سعودیە بکات.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، زەیدی رۆژی پێنجشەممە 30ی تەمموز بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەتی عێراق دەگاتە شانشینی سعودیە بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرس.
بە گوێرەی بەیاننامەیەکی هاوبەشی وڵاتانی کەنداو و ئوردن کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بڵاوکرایەوە، لەم سەردانەدا، سعودیە پشتیوانی بۆ حکومەتی عێراق دەردەبڕێت لە چەند دۆسیەیەكدا، كە دیارترینیان، پرسی كۆكردنەوەی چەكە لە دەستی دەوڵەتدا.
بڕیارە زەیدی لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە دڵنیایی بدات، حکومەتەکەی رێگە نادات خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر شانشینی سعودیەو وڵاتانی دیکەی كەنداو بەکاربهێنرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




