عێراقكوردستانهەواڵ

مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای مووچەی خانەنشینانی بەغدا دەکرێت

پەرلەمانتارێک لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پرسی هاوتاکردنەوەی مووچەی خانەنشینانی هەرێم و بەغدا کۆتایی دێت و لەمساڵدا هاوتای خانەنشینانی عێراق دەکرێن.
باسک نێت

بەغدا بەنیازە یاسای خانەنشینى عێراق لە هەرێمیش جێبەجێ بکات بەوەش کەمترین مووچە 500 هەزار دینار دەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی باسک نێت، ئەو مووچەخۆرانەی لە دوای ساڵی 2015ـەوە خانەنشینکراون، سەرەتا پلەبەرزکردنەوەی ئەو ساڵانەیان بۆ دەبەسترێت کە ڕاگیرابوو، دواتر لەسەر دواین مووچە، مووچەی خانەنشینیان هاوتای بەغدا دەکرێت.
موچەی خانەنشینانی هەرێم تاوەکو ئێستا بە یاسای ساڵی 2006 و چەند یاسایەکی دیکەی خانەنشینی کار دەکات کە بەشێک لە خانەنشینان موچەکانیان کەمترە لە 200 هەزار دینار، ئەوە لە کاتێکدایە لەساڵی 2014دا یاسایی یەکگرتووی خانەنشینی لە عێراق پەسەندکرا، یاسای یەکگرتووی خانەنشینی کەمترین موچەى خانەنشینیشى بە 500 هەزار دینار داناوە، بەڵام هەرێم جێبەجێی نەکردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close