جیهانهەواڵ

ڕووسیا بۆ هاوڵاتییانی: گەشت بۆ ئەم وڵاتانە مەکەن

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کە خۆیان لە گەشتکردن بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدوور بگرن.

باسک نێت
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بارودۆخەکە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهۆی ململانێی فەڵەستین و ئیسرائیل ئاڵۆزە، بۆیە بەپەلە پێشنیاز دەکەین هاوڵاتیانی ڕوسیا خۆیان لە گەشتکردن بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزن، بەتایبەت ئیسرائیل و فەڵەستین و لوبنان”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، یەکی ئەم مانگە ئیسرائیل هێرشیكردە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سوریا و حەوت بەرپرسی سەربازی و دیپلۆماتكاری ئێرانی و ژمارەیەك هاوڵاتی سووری كوژران، لە دوای ئەوەشەوە ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشەكە دەكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close