كەش و هەوا

کەشناسی: سبەینێ کەشی بەهارە دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی کەشوهەوا خۆش دەبێت و ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرماش بەرزدەبنەوە.

باسک نێت
بەپێی پێشبینیەکانى کەشناسى، سبەى هەینى شەپۆلی بارانبارین لاواز دەبێت و کەشى خۆشى بەهارە دەستپێدەکاتەوە و پلەکانى گەرماش چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.
هەروەها کەشناسى دەڵێت، لە 12 کاتژمێرى رابردوودا لە سلێمانى نۆ ملم باران باریووە و لە هەڵەبجەش گەیشتووەتە 12 ملم، بەڵام لە هەولێر کەمتر لە یەک ملیم باران باریوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close