كەش و هەواكوردستانهەواڵ

شارەزایەکی کەشناسی: ئەم مانگە بارانی زۆر باش بەڕێوەیە

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەم مانگە بارانی زۆر باش ئەبارێت ھەر لە ٦ی مانگەوە پێشبینی دەستپێکردنەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکانی دەریای ناوەراست و سوور بۆ سەر ناوچەکانمان ئەکرێت بەچەند قۆناغێکی یەک لەدوای یەک.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، ئەم مانگە بارانی زۆر باش ئەبارێت ھەر لە ٦ی مانگەوە پێشبینی دەستپێکردنەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکانی دەریای ناوەراست و سوور بۆ سەر ناوچەکانمان ئەکرێت بەچەند قۆناغێکی یەک لەدوای یەک کە مەودای نێوان بارانەکان نزیک ئەبن لەیەک و ئەگەر ھەیە چەند شەپۆلێکی بارانبارین لە نێوان ٦ی مانگ بۆ ٢٠ی مانگ بەرێژەی مامناوەند و زۆر باش ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفرێکی زۆریش لەسەر ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و ناوچەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بەتایبەت لەدوای ناوەراستی مانگەوە.

دەشڵێت:”بەگشتی پێشبینی ئەکرێت ئەم مانگە باراناوی بێت و بەڕاورد بەمانگی ڕابردوو ژمارەی شەپۆلەکان زیاتر ببێت، بۆ بەفر بارین و ھاتنی شەپۆلی سەرما لەسەنتەری شارەکان و ناوچە شاخاوییە نزمەکان”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close