
باسک نێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی 18ی ئه‌م مانگه كۆده‌بێته‌وه و یه‌كێك له بڕگه‌كانی خشته‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ش، گفتوگۆكردن و خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م ده‌بێت بۆ هه‌مواری دوه‌می یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
به‌پێی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ كۆببێته‌وه، له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا گفتوگ و خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای پشوه فه‌رمیه‌كان ده‌كرێت.
هاوكات به‌پێی خشته‌كه، له‌بڕگه‌ی دوه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ و خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازی هه‌مواری دوه‌می یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره 31ی ساڵی 2019 ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه ئاماده‌كراوه.
هەر بەگوێرەی کارنامەکە لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکرێ بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بۆ ٧ / ١ /٢٠٢٥ تا بتوانێ سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات




