
دەسەڵاتی سودانی و حکومەتەکەی بۆ ساڵێکی دیکە درێژ دەکرێتەوە
باسک نێت
بە پێی زانیاری و لێدوانی سیاسیە نزیکەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، دەسەڵاتی محەمەد شیاع سودانی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژ دەکرێتەوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە لەئەگەری چارەسەر نەبوونی گرفتی کاندیدی سەرۆک وەزیران و سەرۆککۆمار، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بژاردەی درێژکردنەوە بۆ سودانی دەخاتە ڕوو.
باسیان لەوەشکردووە ساڵێکی زیادە بە دەسەڵاتی “سنووردار” بۆ سودانی درێژدەکەنەوە بۆ چوونە دەرەوە لە بۆشایی دەستوری و ئەو قەیرانە سیاسیەی رووبەرروی عێراق بووەتەوە.
ئەوەش هاتووە فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر دەکرێت وەک “چارەسەرێکی کاتی” ببینرێت کە ڕێگری لە پەککەوتنی دەوڵەت دەکات، بەڵام دەکرێت لە هەمان کاتدا ببێتە ئامرازێک بۆ “درێژکردنەوەی قەیران” لە ژێر دروشمی بەڕێوەبردنی قەیراندا، ئەگەر هێزە باڵادەستەکان هەست بکەن واقیعی ئێستا زیاتر خزمەتی بەرژەوەندییەکانیان دەکات.




