كوردستانهەواڵ

سودانی: ئەگەر راستەوخۆ مووچە بدەینە هەرێم، قەوارەیەکی دەستووری نامێنێت بەناوی حکومەتی هەرێم

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر ڕاستەوخۆ مووچە بدەنە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، “ئەوا قەوارەیەکی دەستووری نامێنێت بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان”

باسک نێت

بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە: “ئەگەر بوترێت پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەی ڕاستەوخۆ بەغدا بیدات، ئەوا قەوارەیەکی دەستووری نامێنێت بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

وتوشیەتی: “ئەگەر هەرێمی کوردستان بەوە ڕازی دەبێت، ئێمە سبەینێ ئەوە جێبەجێ دەکەین و بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە وەزارەتی داراییەوە مووچە دەدەین”.

بەهۆی خراپیی دابەشكردنی مووچە لەلایەن حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێمەوە؛ لەئێستادا بەشێكی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان داوا دەكەن عێراق راستەوخۆ مووچەكانیان پێبدات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close