كەش و هەوا
ئەمڕۆ بارانبارینى بەخوڕ چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە

“ئەمڕۆ بارانبارینى بەخوڕ چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە”
كەشناسی هەرێمی كوردستان: باسک نێت
ئەمڕۆ یەک شەممە 03– 11 – 2024
کەش / لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێرو ناوچە شاخاوییەکان و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، کاریگەرى باران بارین و شەپۆلى باران بارین بەردەوام دەبێت، لە نیوەڕۆ دووبارە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە، لە دواى نیوەڕۆ رێژەى بارانبارین زیاد دەکات بۆ لێزمە بارانى ناو بەناو. کاریگەى ئەم کەشە ناسەقامگیرە تا کاتەکانى شەو درەنگ دەمێنێتەوە.
– لە سنورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ، ئاسمانى ئەم ناوچانە زیاتر نیمچە هەور دەبێت، کاریگەرى بارانبارین لەم ناوچانە بە شێوەى نمە بارانى پچر پچر لەسەر هەندێ ناوچە لە هەندێ کاتدا دەبێت .
لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى ڕاپەڕین، کاریگەرى شەپۆلى بارانبارین بەردەوام دەبێت، لە دواى نیوەڕۆ بارانبارین لەسەر ناوچە جیاجیاکانى سنورى ئەم ناوچانە دەستپێدەکات، بارانبارین مامناوەند دەبێت، بارانبارینى بە لێزمە لەسەر بەشێک لە ئیدارەى ڕاپەڕین و باکوورى پارێزگاى سلێمانى دەبێت، هەروەها لەگەڵ بارانبارینى بە لێزمە هەورە تریشقەش دەبێت .
لە ئیدارەى گەرمیان و پارێزگاى کەرکوک ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمەباران هەیە لە دواى نیوەڕۆ، لەشەودا کاریگەرى بارانبارین زیاد دەکات وە هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند .
سبەی دوو شەممە 04 – 11 – 2024
کەش/ شەپۆلى بارانبارین بە گشتى لە سەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت، ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور دەبێت، بارانبارین بە شێوەى نمەباران و هەندێ کات بارانى مامناوەند لە سەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت، لە سەنتەرى پارێزگاکان نمەباران و هەندێ کات هەورە تریشقەش دەبێت .
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمار کراوەکانى ئەمڕۆ.