كەش و هەوا
كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە ھەندێك كات و شوێندا، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و كەشەكە جێگیر دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 16 و سلێمانی 14 و دھۆك 18 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 17 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت.



لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە