كاروانی شەهیدان
ژیانی سەركردە مامۆستا مەلا ابراهیم عبدالرحیم ده‌ڵه‌مه‌ڕی
مامۆستا مەلا ابراهیم عبدالرحیم ده‌ڵه‌مه‌ڕی له‌ساڵی 1953 له‌گوندی ده‌ڵه‌مه‌ڕی نزیك هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌دایك بووه‌و دواتر له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید خوێندنی دیراساتی ئیسلامی ته‌واوكردووه.
پاشان به‌هۆی بارودۆخی تایبه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه و زۆر و سته‌می به‌عس نه‌یتوانیوه درێژه به‌خوێندن بدات, له‌ساڵی 1970دا ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه‌و له‌ساڵی 1987 له ڕاپه‌ڕینی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌گه‌ڵ مامۆستایان هیجره‌تی كردووه بۆ وڵاتی ئێران و له‌ساڵی 1987 له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دا درێژه به‌خه‌باتی خۆی داوه‌و یه‌كێك بووه له‌دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی.
به پیاوێكی رۆح سوك و ئه‌مین وده‌ستپاك و زمان پاك ناسراوه و خۆشه‌ویستی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌كه و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و رابوونی ئیسلامی بووه. مامۆستا ملا ابراهیم وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار پۆست و جێگای تایبه‌تی بۆ دیاری كراوه به‌ڵام ئه‌و هیچ كات پۆست وجێگای تایبه‌تی بۆخۆی نه‌ویستوه به فه‌رمانی مامۆستایانی ڕابه‌ری ئه‌ركی دارایی پێسپێردراوه و له‌كۆنگره‌ی نۆدا به‌بێ ئاماده‌یی خۆی و ویستی خۆی هه‌ڵبژێردرا به‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئسلامی و به‌رپرسی دارایی و له كۆنفرانسی پێنجی 2010دا جارێكی دیكه متمانه‌ی پێدرایهوهو یه‌كێك بووه له‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌متمانه‌ی پێدراوهتهوهو وه‌ك به‌رپرسی مه‌كته‌بی دارایی كار‌و چالاكیه‌كانی به‌ڕێزه‌وه‌و به‌رز نرخێندراون.
له‌گه‌ڵ ڕازیبوون به‌قه‌ده‌ری خوای گه‌وره له‌ڕۆژی 11/11/2010 له ئه‌نجامی به‌جێهێنانی ئه‌ركی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌دوایی گه‌ڕانه‌وه‌یی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌هه‌ولێره‌وه بۆ سلێمانی به‌هۆی ڕوداوی ئۆتۆمبیله‌وه كۆچی دوایی ده‌كات وگیانی پاكی به‌په‌روه‌ردگاری ده‌سپێرێت و لهمهڕاسیمێكیدا و لهئاپۆڕای خه‌ڵكدا له سه‌رگۆڕه‌پانی ئهباعوبهیدهی ئه‌نساری, ته‌رمی مامۆستا ملا ابراهیم به‌خاك سپێرا….